هونەرمەند سابیر کوردستانی تووشی کۆرۆنا بوو

هونەرمەند سابیر کوردستانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.

هاوڕێ سابیر کوردستانی بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، هونەرمەند سابیر کوردستانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لە نەخۆشخانەی ئاسا لە سلێمانی لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

هاوڕێ سابیر وتی” سەرەتا تایەکی بەرزی هەبوو، بەڵام ئێستا تای نەماوە، تەنیا کەمێک تەنگە نەفەسە، بەبێ ئەوەی ژیانی لە مەترسیدا بێ”.

هونەرمەند سابیر کوردستانی، ساڵی 1955 لە شاری کەرکووک لەدایکبووە، لە تەمەنی منداڵیدا بەهۆی دەرمانەوە نابینا بووە و خاوەن دەیان گۆرانییە.

ھەواڵی زیاتر