ئەمڕۆ ھەینی لە پرسەی کەسێکدا بە ناوی (جوتیار جەبار) لە مزگەوتی ڕەشاد موفتی لە ھەولێر، شەڕە تەقە لەنێوان دوو ھێزی یەکێتی ڕوویدا و بەھۆیەوە چوار کەس بە گولە برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، شەڕەکە لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویداوە کە لەنێو دوو ھێزی چەکداری یەکێتی بوون و پێشتر کێشەی کۆمەڵایەتییان ھەبوە.
ھەر بەپێی زانیارییەکان، برینی یەکێک لە بریندارەکان سەختە کە گولە بەر سینگی کەوتووە و ناوی (م.خ)ە و ناوبژی کردوون.
بەپێی چەند سەرچاوەیەک لایەنێکی شەڕەکە، لیوای کۆسرەت ڕەسوڵ بووە، بەڵام نووسینگەی ڕاگەیاندنەکەی ئەوە ڕەت دەکاتەوە.