دێنێ پێنجشەممە موقتەدا سەدر لە تویتێكدا هەلی ئەوەی بۆ چوارچێوەی هاوئاهەنگی دا بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی زۆرینە، ئەوەیش لە رێی گفتوگۆ لەگەڵ هێزە سیاسییەكان و لە ماوەی 40 رۆژدا، لە بەرانبەردا پارتی دیموكراتی كوردستان و سوونەكان بەیاننامەیەكی هاوبەشیان دەركرد و پابەندبوونیان بە رێكەوتنی پێشوویان لەگەڵ سەدر دووپات كردەوە.
ئەمڕۆ هەینی یەكی نیسان، لە بەیاننامەیەكی هاوبەشی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپەیمانیی سەروەری سوونەكان هاتووە، پابەند دەبین بە رێككەوتنەكەمان لەگەڵ رەوتی سەدر پێشمان وایە هیچ حكوومەتێكی بەهێز بەبێ سەدرییەكان پێكنایەت. لە راگەیەندراوەكە دووپات لە دیالۆگی نیشتمانی بنیاتنەرانە لە نێوان هێزە سیاسییەكان دەكەنەوە، دوور لە دەستێوەردانی دەرەكی، لەگەڵ لێكتێگەیشتنی برایانە لەنێو ماڵی شیعە.
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر