ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باوه‌ڕ به‌و به‌ڵێنانه‌ی مۆسكۆ ناكات، كه ده‌ڵێت: “كرده سه‌ربازییه‌كانمان له ئۆكرانیا كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه” و گوتیشی: هێزه‌كانی ئۆكرانیا ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستپێكی شه‌ڕێكی نوێ له رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
ئه‌م گوتانه‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا دوای ئه‌وه هاتوون، كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا رایگه‌یاند، له رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه هێزه‌كانیان پابه‌ند ده‌بن به وه‌ستاندنی شه‌ڕ له ماریۆپۆل، بۆ ئه‌وه‌ی راڕه‌وێكی مرۆیی بۆ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی دانیشتوانی ئه‌و شاره بكه‌نه‌وه، به‌ڵام جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆكرانیا ئه‌م به‌ڵێنه‌ی مۆسكۆی به “هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن” وه‌سفكرد.
له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا زێلێنسكی گوتی: “ئێمه باوه‌ڕ به هیچ كه‌سێك ناكه‌ین، ته‌نانه‌ت به وشه‌یه‌كی جوانیش”، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هێزه‌كانی رووسیا دووباره ده‌ستیان به ئاماده‌كاری كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی سه‌ر هه‌رێمی دۆنباس بكه‌ن له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا.
هه‌روه‌ها گوتی: “سازش له‌سه‌ر هیچ شتێك ناكه‌ین. له‌پێناو هه‌ر بستێكی خاكی وڵاته‌كه‌مان ده‌جه‌نگین”.
له تۆمارێكی ڤیدیۆییشدا كه له كه‌ناڵی تێلیگرام بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئێرینا ڤێریشۆك، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، كیێڤ ئاماده‌كاری بۆ ناردنی 45 پاسی نه‌فه‌رهه‌ڵگر بۆ هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی هاووڵاتییانی سڤیل له‌ناو شاری ماریوپۆل ده‌كات.
k24