مەلا بەختیار لەسەر بێباکی ئیدارەی سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی رایگەیاند، ژمارەی گومرگەکانی سلێمانی لە هەولێر و دهۆك زیاترن. نەوت و گاز لە ئیدارەی جارانی سلێمانیدا بایی هەموو پرۆژەکانی تیادایە. بازرگانی فراوان لەم دەڤەرەدا هەیە، کەچی پرۆژەکان زۆربەیان راگیراون و موچە دابین ناکرێ و خانەنشینی.. داماویش لە برسان و لە ژێر پاڵە پەستۆدا رۆژانە گیانیان دەبەخشنە بێباکی ئیدارەی سلێمانی.

پەیامەکەی مەلا بەختیار:

پێنج یاریکەری بالە.. قوربانی خراپی رێگان
دوێنێ.. پێنج یاریکەری بالە لەنێوان هەولێر_ کۆیە بە روداوی سەیارە، بونە قوربانی و پەژارەیەکی قوڵیان خستە ناو وەرزشکاران و کوردستان.. هاوبەشی خەمی هاوڕێ و کەس و کاریانم. بەهیواشم حکومەت لەم روداوانە پەند وەربگرێ و هەندێك رێگاو بان، بە رێگای مەرگ ناسراوون، بیانکاتە دووساید.
کوردستان، وەکو دوو دەڤەری جیاوازیان لێهاتووە. لە هەولێرەوە هەتا دهۆك رێگاکان چاك و دوو سایدن. لە دەربەندی گۆمەسپان_ کۆیەوە، هەتا گەرمیان، سەدان ((کم)) یەك ساید و پڕ لە چاڵ و پێچی مەرگن.
ژمارەی گومرگەکانی سلێمانی لە هەولێر_ دهۆك زیاترن. نەوت و گاز لە ئیدارەی جارانی سلێمانیدا بایی هەموو پرۆژەکانی تیادایە. بازرگانی فراوان لەم دەڤەرەدا هەیە.. کەچی پرۆژەکان زۆربەیان راگیراون و موچە دابین ناکرێ و خانەنشینی.. داماویش.. لە برسان و لە ژێر پاڵە پەستۆدا رۆژانە گیانیان دەبەخشنە بێباکی ئیدارەی سلێمانی. ئەم پێنج وەرزشکارەی بالەش.. قوربانی سیاسەتی نەبوونی ستراتیژی ژێرخانی رێگاوبانن.

ھەواڵی زیاتر