لەجیاتی دابەشکردنی مووچە، ئامبوڵانس برایە بەردەم بانکەکانی سلێمانی

تیمی فریاکەوتنی تەندروستی لەبەردەم بانکەکان جێگیر دەکرێت .

لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، ژمارەیەک ئەمبوڵانس لەبەردەم بانکەکانی پێدانی مووچەی خانەنیشینان جێگیر دەکرێت.

تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، لەدوای گیانلەدەستدانی ژمارەیەک خانەنیشین لەکاتی  وەرگرتنی موچەکانیان بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەپێویستی دەزانێت لەپێناو سەلامەتی و تەندروستی خانەنیشینان ژمارەیەک ئەمبوڵانس لە بەردەم بانکەکانی پێدانی موچەی خانەنیشینان جێگیربکرین وەک هەنگاوێک بۆ هاوکاری و دروست بوونی هەر حاڵەتێکی کوتوپڕو نەخوازراو لە کاتی تێکچوونی تەندروستی خانەنیشینان بۆ ئەوەی لەڕێگای ئەو ئەمبوڵانسانەوە بگوازرێنەوە بۆ ناوەندەکانی تەندروستی و چارەسەری پێویست و گونجاویان بۆ بکرێت.

ھەواڵی زیاتر