باندێكی بەكارهێنەرو بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا

هێزەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوای سەربەبەشی پۆلیسی شارەزوور باندێكی 9 كەسییان دەستگیركرد كە بەكارهێنەرو بازرگانی مادەی هۆشبەر بوون .

پاش بەدواداچونەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوا بۆ دەستگیركردنی كەسانی لەیاسا دەرچوو ، پاڵپشت بەزانیارییەكانی هێزەكانی پۆلیس و بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانرا لەچەند چالاكییەكی جیادا 9 تۆمەتبار بەتۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیربكرێن .

سەرجەم تۆمەتباران بەناسنامە كوردن و توانراوە لە ( ناحەیەی عەربەت و گەرەكەكانی هووانە ، كانی كوردەو سەرچنار) لەشاری سلێمانی دەستگیربكرێن و بەشێك لەوتۆمەتبارانە لەكاتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەردا دەستگیركراوان

.

لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران :

چ ، ن ، ف لەدایكبووی 1994 ڕەگەزی مێ‌

غ ، ج ، ع لەدایكبووی 1987 ڕەگەزی مێ‌

ل، م ،أ لەدایكبووی 1988 رەگەزی مێ‌

أ ،ع ، ح لەدایكبووی 1980 رەگەزی نێر

م ، م ،س لەدایكبووی 1985 رەگەزی نێر

ع ، م ، أ لەدایكبووی 1996 رەگەزی نێر

ب،و،س لەدایكبووی 1993 رەگەزی نێر

م،ج،ع لەدایكبووی 1984 رەگەزی نێر

س ، ج ، ع لەدایكبووی 1982 رەگەزی نێر

بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 26 و 30 یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان وكارتێكەرە عەقڵییەكان ڕاگیراون و لەكاتی دەستگیركرنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەر لە جۆرەكانی هیرۆین ،دەرزی هیرۆین و شیشە و كەلوپەلی بەكارهێنانی مادەكان .

جێی ئاماژەیە بەشێك لەو تۆمەتبارانە پێشینەی تاوانی دزیكردن و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەریان هەبوەو پێشتر سزادراون .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

ھەواڵی زیاتر