لە تویتەری کەسێک بە ناوی (دکتۆر نایف کوردستانی) تویتێک بڵاو بوویەوە و تیایدا هاتبوو کە(من لەگەڵ مەرجەعیەتی ئالولبەیتی عەرەبیدام نەک مەرجەعییەتی فارسی و ئەفغانی و هندی.
لایەنگرانی حەشدی شەعبیش ئەم تویتەیان کردە بیانوویەک بۆ پەلاماردانی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغداد. نایف کوردستانیش دەڵێت هاک کرابووم و من بەرپرس نیم لەو تویتەی پێشووتر و سڕیومەتەوە.