پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، حەوت ملیار و 500 ملیۆن دیناریان تەرخانکردووە و وەکو هاوکاری بەسەر ئەو کەسانەدا دابەش دەکرێت کە لە لافاوەکانی ساڵی رابردووی هەولێر زیانیان بەرکەوت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، هەزار و 189 ئۆتۆمبێل، سێ هەزار و 183 خێزان و ماڵ، 408 خانوو و 350 دووکان زیانیان بەرکەوتووە.