سەردانی حەلبوسی بۆ ئێران دواخرا

لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد کە سەردانەکەی حەلبووسی بۆ ئێران دواخراوە.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، هەموو لایەک ئاگادار دەکات سەردانەکەی بەرێزیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دواخرا کە لەسەر بانگهێشتی فەرمی هاوتا ئێرانییەکەی بەرێز محەمەد باقر قالیباف بوو؛ بەهۆی دوا پێشهاتەکان و پابەندبوونی پەرلەمانی و دەستوری هەر دوولا، لەگەڵ باری تەندروستی سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

26 ئازار 2022

ھەواڵی زیاتر