نانسی پیلۆسی: سەردەمی ترەمپ سەردەمێكی خراپە

سەرۆكی كۆنگرێسی ئەمریكا، ڕایگەیاند: دۆخی ئەمریكا بە دەست بێكاریی و ڤایرۆسیی كۆرۆناوە خراپە و ئەم سەردەمەی كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكایەتی دەكات سەردەمێكی خراپە بۆ ئەمریكیەكان.

نانسی پیلۆسی ، سەرۆكی كۆنگرێسی ئەمریكا، ڕایگەیاند: دۆخی وڵاتەكەی تادێت روو لە خراپتر دەكات و تا ئێستاش هیچ هەوڵێكی جدی بۆ چارەسەر كردنی دۆخەكە نییە و لەوەتەی ترەمپ هاتووە وڵاتەكە خراپتر بووە.

نانسی وتیشی: ترەمپ هیچ كارێكی باشی بۆ وڵاتەكەی نەكردووە و ئەوان پێویستیان بەكەسێكی سیاسیی سەركەوتوو هەیە بۆ ئەوەی بتوانێـ جڵەوی وڵات بگرێـتە دەستو كاریی سیاسی و باش بۆ وڵاتەكەی و هاوڵاتیانی نیشتیمانەكەی ئەنجام بدات.

ھەواڵی زیاتر