ترەمپ: نیگەران مەبن ڤاكسین بەڕێوەیە
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا. ڕایگەیاند، بەم نزیكانە هەواڵی خۆش دەربارەیی ڤاكسینی كۆڕۆنا دەبیستن و هەوڵەكانی وڵاتەكەمان چڕتر كردوەتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند:وڵاتەكەی ئامادەكاریی تەواوی كردووە و هەوڵەكانی چڕتر كردوەتەوە بۆ ئەوەی لەكاتی خۆیدا و بەزوترین كات ڤاكسینێك بۆ ڤایرۆسی كۆڕۆنا بدۆزنەوە و بەم زوانە ئەو هەواڵە خۆشە بۆ كۆڕۆنا ڕادەگەیەنن.
وتیشی: ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا هەموو كارێكی باش و بەهێزیی كردووە بۆ ئەوەیی بە شێوەیەكی سەركەوتوانە ڤاكسینەكە بدۆزنەوە و چارەسەریی ڤایرۆسەكەی پێبكەن و ئەگەر بەتەواوەتی دۆزیشیانەوە ئەوا بۆ هەموو جیهانی بەكار دەهێنن.
نزیكەی ساڵێكە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا بڵاو بوەتەوە و سەرەڕای هەوڵە جدیەكان بۆ بەرهەمهێنانی ڤاكسینێكی تایبەت بە كۆرۆنا بەڵام تاكو ئێستا هیچ ڤاكسینێكی یەكلاكەرەوە بۆ ڤایرۆسەكە نەدۆزراوەتەوە.