ژنێک لە پشکی یەکێتی دەبێتە جێگری پارێزگاری سلێمانی

ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبووە و بە تێکڕای دەنگ، دەنگی کاندیدێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا بۆ جێگری پارێزگاری سلێمانی.

لەیلا عومەر عەلی، جێگری نوێی پارێزگاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیدا لە کۆی 27 ئەندام، 27 دەنگم بەدەستهێناوە و متمانەم بەخشرا کە ببمە جێگری پارێزگاری سلێمانی.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیدا کە ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەچوو، دەنگ لەسەر چەند کاندیدێکی تر درا لەوانە:

د.سەباح نەسردەین هەورامی، بۆ پۆستی بەڕێوەبەری تەندروستی

عەلی رەئووف، بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی گەشت و گوزار

دەرباز قادر، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەکان

ئاوارە حەمەشەریف، بەڕێوەبەری ناحیەی وارماوە

ھەواڵی زیاتر