سبەی چوارشەممە لیژنەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک کۆدەبێتەوە و نوێنەری پێکهاتەکان گفتوگۆ لەبارەی ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکووک دەکەن.
شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی شاندی دانوستاندنکاری کورد بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، کۆبوونەوەکانی لیژنەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک بە چڕی دەستیان پێ کردۆتەوە و پێکهاتەکان زۆر لەیەک نزیکبوونەتەوە.
لە ماوەی دوو هەفتەدا لیژنەکە 6 جار لە بەغدا کۆبووەتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکەی سبەی چوارشەممە بە ڤیدیۆ کۆنفرانس دەبێت.
شاندی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک
خالید شوانی و شاخەوان عەبدوڵلا -نوێنەری کورد
محەممەد تەمیمی و خالید مەفرەجی، پەرلەمانتاری عێراق – نوێنەری سوننە
ئەحمەد تازەلی، پەرلەمانتاری عێراق – نوێنەری شیعە