بڕیارە سیاسییەکەی دادگا و جاشولکەکان لە کوردستان 

ئەوەی لە ئەلف و بێی یاسا و سیاسەتیش تێدەگات، دەزانێت بڕیاری دادگای بەناو فیدرالی عیراق بڕیاریکی سیاسیە و ڕوون و ڕاشکاو پێچەوانەی دەستوری عیراقە، زور بەڕووونی بۆ تۆلەکردنەوەیە لەهەرێمی کوردستان و بەدەستی هەندیک هیزەوە بەکاردەهینریت دژی هەرێمی کوردستان.

ئەوە هەنگاوی یەکەم نیە و کۆتایش نیە لەلایەن ئەو عەقڵیەتە شۆڤێنیەوە لەبەغدادەوە دژی هەرێمی کوردستان و بۆ ووشککردنی سەرچاوەی ئابوری هەرێمی کوردستان، لای خەلکی دلسوز و کورد پەروەرو حزبەنیشتمانیەکانی کوردستان روونە.

ئەوەی کەمایەیی عەیبەی گەورەو حەیاچوونی هەندێ کەسایەتی سیاسی و پەرلەمانتاری کوردە کە چۆکیان هاتوەتە لەرزین و داوادەکەن حکومەتی هەرێم هەرچی زوە تەسلیم بیت، ئەگینا جەیش و جاشمان دێننە سەر، لەکاتیک دا ئەو کەس و لایەنە سیاسیانە باش دەزانن کە عیراق جەیش و جاش و حەشدیشی بەکارهیناو هیچی پی نەکرا ئەگینا چاوەڕێی بڕیاری دادگایان نەدەکرد و بەهیز نەک دەستیان بەسەر ئابوری کوردستان دەگرت بەلکو شتیکیان نەدەهێشت بەناوی هەرێمی کوردستانەوە.

هەرچی جاشەکانی گروپی پازەدەو ئەوانەی شەو رۆژ لەبەغداد خەریکی جاسوسی بوون لەسەر کوردستان شاگەشکە بوون و پیروزبایی لەعیراق و دادگاکەی دەکەن ، بەبیانوو درۆی ئەوەی گوایە نەوتی هەرێم ناشەفافە و بۆ خزمەتی خەلکی هەرێم نیە بۆ ئەوەی لای خەلکی وای پیشان بدەن کەئەوان جاش نین ، لەکاتیکدا نەوتی هەریم زور زور لەنەوتی عیراق شەفاف ترە و موچەی کوردستانیش ئیستا لەسەدا هەشتای لەپارەی نەوتی کوردستان دەدریت ، خۆ ئەو جاشانە باش دەزانن کاتیک لە ۲٠۱٤ عیراق بودجە و موچەی هەرێمی بری هەرێم لیتریک نەوتی نەفروشتبوو.

ئیوە لە خەمی نانی جاشێتی و سەرشۆڕیەکانی خۆتان بن کوردستان خاوەنی خۆی هەیە و پاریزەری خۆی هەیە ، پیویستی بەجاش و خۆفروش نیە خۆی وەک خەمخۆر پیشان بدات .
بەهمەن کاک عەبدوڵا – ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

ھەواڵی زیاتر