ئەمڕۆ سێشەممە 8ـی شوباتی 2022 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە خاتوو ماریێ پارێت، بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین پێشھاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و ھەنگاوە دەستوورییەکانی پێکھێنانی حکوومەتی تازەی عێراق تاوتوو کران.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی رێگەچارەکان بۆ تێپەڕاندنی کۆسپ و تەگەرە و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ کران.