ناسری ڕەزازی ڕەمزی مقاومەتی نیشتمانی و نەتەوەیی کوردستان بووە

بتانەوێت و نەتانەوێ لە چل ساڵی رابردوودا ناسری رەزازی رەمزی مقاومەتی نیشتمانی و نەتەوەیی کوردستان بووە و گۆرانی و سرودەکانی لە ناخۆشترین رۆژگارەکانی ژیانی ئەم میللەتە گیانی خۆڕاگری و بەرگری بووە بۆ پێشمەرگە و زیندانیانی رێگای رزگاری… تەنانەت ئەو مەلایەی کە لە مزگەوتەکەیدا تێر بە دڵی خۆی جوێن و ناسزا بە ناسر دەڵێت، لە سایەی ئەو هێزە بەرگریکارەوە ئەوێرێت بە کوردی جوێنەکانی بدات کە ناسر و هاوڕێکانی لە ناو خەڵکدا دروستیان کردوە…
ناسر، جگە لە شادی و خۆشی بەخشین بە خەڵک و بەهێزکردنی رۆحی سۆڕشگێرانە لەلای تێکۆشەرانی رێگای رزگاری کوردستان چی زیانێکی بۆ دین و ئیمانی ئەو جۆرە مەلایانە هەبووە کە لە زۆر بونەدا وەک (شیطان اخرس) کڕوکپ دەبن بەرامبەر بە ناحەقی…
موسڵمانی و نا موسڵمانی ناسر چ پەیوەندیەکی بە تۆوە هەیە تا هانی خەڵکی لێ بدەیت؟!
ئەرگەر ئەرکێکی ئاینی خۆت رادەپەڕێنیت، هەر لە بندەستا دەیان ناحەقی بە ئاینەکەت و مەزهەبەکەت دەکرێت بۆ لێی بێ دەنگی..!! بۆ ئاودەکەی بە ئاشی دوژمنانی کورددا، چیت داوە لە ناسری رەزازی## کە دەیان ساڵە تورک و رۆم و عەجەم و عەرەب دەیانەوێت بیشكێنن، بەڵام ئەو تا دێت گەورەتر دەبێت…

مەجید ساڵح

ھەواڵی زیاتر