پارتی بڕیاری کۆتایی دەدات

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەغدا کۆده‌بێتەوە بۆ بڕیاردان له‌باره‌ى کۆبونەوەكه‌ى سبەینێ دوشەممەی پەرلەمانی عێراق.

شوان محەمەد ڕۆستەم ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند، “بڕیارە کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ فراکسیۆنی پارتی کۆببینەوە بۆ تاووتوێکردن‌و بڕیاردان لەبارەی بەشداریکردن یان نەکردن لەکۆبونەوەی سبەینێی پەرلەمانی عێراق”.

سەبارەت بەبڕیاری حزبەکەیان لەبارەی بەشداریکردن لەکۆبونەوەکەی ڕۆژی دوشەممە محەمەد وتویه‌تى:”هێشتا هیچ ڕونکردنەوە یان هەڵوێستێکمان لەبارەی بەشداریکردن‌و نەکردنەوە پێنەگەیشتوە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە نوێترین بڕیاری موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر بۆ پەرلەمانتارانی ڕەوتەکەی ئەوەیە، بەشداریی کۆبونەوەی سبەینێی پەرلەمانی عێراق نەکەن.

ھەواڵی زیاتر