بەها باران
بلوتووث، ئەو خزمەتگوزارییە تەکنەلۆجییەیە کە ئامێرەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە بۆ ئاڵوگۆڕی داتا و زانیاری.
دیارە کە بە ئینگلیزی، وشەی بلو (Blue) واتە ڕەنگی شین، هەروەها وشەی تووث (tooth) واتە ددان. کەواتە بلوتووث واتە (ددان شین).
زۆرجار ئێمە ناوی شتەکان دەبەین و بەکاریان دەهێنین بەڵام زۆر دەگمەن بیر لە ڕەگوڕیشەی وشەکان دەکەینەوە.
ئەم وشەیە بەناوی پاشایەکی ڤایکینگەکانەوە کراوە (دانیمارك و نەرویج) کە ناوی (هاڕاڵد بلوتووث Harald Bluetooth) بووە لە سەدەی دەیەمی زایینی (لە ٩٥٨ تا ٩٨٥ فەرمانڕەوایی کردووە).
ئەم نازناوی “ددان شینە”، کە بە زمانی ئەوان Blåtand بووە، لەوەوە هاتووە کە پاشاکە زۆر حەزی لە خواردنی تووی شین (شاتوو blueberry) بووە. بەردەوام خواردوویەتی، بەڕاددەیەك، هەمیشە ددانی شین دەرکەوتووە.
بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٦ کۆمپانیای ئنتێل Intel بۆ تەکنەلۆجیا، ئەم وشەیە بەکار دێنێ و دواجار تەرخان دەکرێ بۆ بەیەكبەستنەوی ئامێرەکان. نوێنەری کۆمپانیاکە دەڵێ کەوا ئەو ناوەی لە کتێبی پاشای ڤایکینگەکان بەرچاو کەوتووە و سیفەتی ئەو پاشا ددان شینەش، لەجێی خۆیدا، بریتیی بووە لە بەیەكبەستنەوە و ئاشتکردنەوەی هۆزە ئەسکەندەنافییەکان، کە ڕێك سیفەتی خزمەتگوزاریی بلوتووثەکەی سەردەمە!
ئیتر ئەو کۆمپانیایە لۆگۆ و ئایکۆنی بلوتووث دروست دەکات کە لە یەکەم پیتی ناوەکانی پاشاکە بە زمانی دانمارکی H و B پێك هاتووە.