ئەمڕۆ پێنجشەممە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکدا کە کۆشکی سپی لەسەر پێگەی ئەلیکترۆنی خۆی بڵاوی کردەوە، گوتی: “لەسەر فەرمانی من هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە باکووری رۆژئاوای سووریا بەسەرکەوتوویی ئۆپەراسیۆنێکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان لەپێناو پاراستنی گەلی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانمان و بۆئەوەی جیهان زۆر سەلامەت و ئاسایش بەرقەرار بێت ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجام دا و، بەهۆی لێهاتووی و ئازایەتی هێزەکانمان ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقورەیشی، سەرکردەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و جێگرەوەی ئەبوبەکر بەغدادیمان کوشت”.
بایدن جەختیشی کردەوە: “لەو ئۆپەراسیۆنە هیچ سەربازێکی ئەمریکی نەبووە قوربانی”.
kurdistan CT