ڕۆژ بە ڕۆژ یەکێتی لە دەرچوونی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بێهیوا دەبێ، لەبەرئەوە، بەشێک لە سەرکردەکانی داوا دەکەن لە چوار ساڵی داهاتوودا یەکێتی ببێتە ئۆپۆزسیۆن.
ئەم پێشنیارەی سەرکردەکانی یەکێتی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا باسکراوە، بەڵام بافڵ تاڵەبانی ڕەتیکردۆتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، لە دواین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا بافڵ تاڵەبانی بە ئەندامانی گوتوە “ئهگهر ببینه ئۆپۆزسیۆن له حکومهتی عێراقی، کێشهی گهورهمان بۆ دروست دهبێت، دهیان خهڵکمان بێ کار دهبن و لیواکانمان لێ وهردهگیرێتهوه”.
بافڵ تاڵەبانی وتوشیەتی: بەهەر شێوازێک بووبێ دەبێ بەشداری لە حکومەتی داهاتوی عێراقدا بکەین.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر