شێخ حسێن پیرخدری کۆچی دوایی کرد

شێخ حسێن پیرخدری، شێخی بەناوبانگی تەریقەتی نەقشبەندی کۆچی دوایی کرد.

مەلا ئەحمەد قەرەگۆلی بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، ئەمشەو دووشەممە 27.7.2020 شێخ حسێن پیرخدری، شێخی دیاری تەریقەتی نەقشبەندی کۆچی دوایی کردووە.

شێخ حسێن پیرخدری، ماوەی چەند ساڵێکە بەدەست نەخۆشی شەکرە و دڵەوە دەناڵێنێ.

حسێن محەممەد عەبدولسەمەد، ناسرا بە شێخ حسێنی پیرخدری، ساڵی 1970 لە گوندی سورمەری بناری بەمۆ لەدایکبووە، لە تەمەنی نۆ ساڵیدا بۆتە فەقێ، بۆ خوێندن جگە لە کوردستان چەند شارێکی عێراق گەڕاوە، لەسەر دەستی شێخ عوسمان نەقشبەندی بەیعەتی وەرگرتووە، لای مەلا محەمەد باوەجانی و مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە.

ساڵی 1989 گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان و لە کۆمەڵگەی زەڕایەن حوجرەیەکی دامەزراندووە، ساڵی 1991 بە مۆڵەتی شێخ عوسمان نەقشبەندی دەستی بە ئیرشاد کردووە، خەڵکێکی زۆر لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لەسەر دەستی ئەو بەیعەتیان داوە و بوونەتە پەیڕەوکاری نەقشبەندی. لە تەمەنیدا 66 جار چووەتە مەککە و مەدینە، هەروەها سەدان فەقێ لە حوجرەکانی ئەودا بوونەتە مەلا.

ھەواڵی زیاتر