بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی گەیشتنە بەغدا

مڕۆ هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بۆ پشتیوانیکردن لە بەربژێری سەرۆککۆمار سەردانی بەغدا دەکەن.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی بۆ پشتگیریکردن لە د. بەرهەم ساڵح، بەربژێری سەرۆککۆماری عێراق سەردانی بەغدا دەکەن و لەگەڵ بەشێک لە لایەنە عێراقییەکان کۆدەبنەوە.

ئەو سەردانە لە کاتێکدایە کە کەمتر لە هەفتەیەک ماوە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر سەرۆککۆماری عێراق.

ژێدەر
رووداو

ھەواڵی زیاتر