ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی شوباتی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات. لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
- خستنەڕووی پوختەی ئەنجامی سەردانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەسرور بارزانی بۆ ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو.
- خستنەڕووی ڕەوشی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە بە شێوەیەکی گشتی و کارەساتی ئەمدواییەی گیان لەدەستدان و بێ سەروشوێنبوونی کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ گەڕانەوەی تەرمەکان و ڕزگاربووان و گەڕان بەدوای بێ سەروشوێنەکان.
- خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی گۆڕاوی (ئۆمیکڕۆن) لە هەرێمی کوردستان.
- خستنەڕووی بەرەوپێشچوونەکانی کاری تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێم.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢ی شوباتی ٢٠٢٢