مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان / نوسینگەی ڕۆژئاوا دوو تۆمەتباریان لەکاتی دزیکردندا دەستگیرکرد.
لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرک و چالاکی و دەرچوونی مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان / نوسینگەی ڕۆژئاوا، توانرا دوو تۆمەتبار لەکاتی تاوانی دزیکردندا دەستگیر بکەن.
لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر ئەو کەلوپەلانەدا کە بۆ ئەنجامدانی تاوانەکە بەکاریانھێناوە.
ھەردوو تۆمەتبار (م، خ، ر) لەدایکبووی ١٩٩٧ و (ھ، ع، ع) لەدایکبووی ١٩٩٩ دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر