” بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکەوە 500 گوندی هەرێمی کوردستان چۆڵکراون
پەرلەمانی کوردستان لە 29ی حوزەیرانی 2020 چەند لیژنەیەکی بۆ بەدواداچوونی رەوشی ناوچە سنوورییەکانی سلێمانی، دهۆک و هەولێر بۆ ئاشکراکردنی زیانی بۆردوومان و تۆپبارانەکانی تورکیا و ئێران راسپارد، لیژنەکانیش دوای سەردانی مەیدانی، راپۆرتی کۆتایی خۆیان ئامادەکرد.
ڕاپۆرتی لیژنەکان بەپێی پارێزگاکان:
هەولێر:
- لە 73 گوندی سەر سنوور 55 گوند چۆڵکراون.
- دەیان ملیۆن دۆلار زیانی سووتانی رەز و باخ بووە.
- 104 گوندی سۆران و سیدەکان چۆڵكراون.
- 15 گوندی سنووری چۆمان چۆڵکراون.
- گوندەکانی زارگەلی و بۆکریسکان لە وەرتێ چۆڵکراون.
- ئێران بەربەستی هاتووچۆی بۆ خەڵکی گوندەکان دروستکردووە.
پارێزگای سلێمانی:
- هێرشی کونەماسی لە 25ـی حوزەیراندا بووەتە هۆی برینداربوونی 7 کەس و 25 ملیۆن دینار زیانی ماڵیی هەبووە.
- زیانی خزمەتگوزاریی گشتی لەسەر کارەبا و رێگەوبان هەبووە. ئیدارەی راپەڕین:
- بەزاندنی سنوور لەلایەن ئێرانەوە لە کێلێ و جاسووسان
- پێشێلکردنی رێککەوتنی ساڵی 1975 قەزای ماوەت:
- وێرانبوونی بنکەی تەندروستیی گوندی سەفرە.
- زیانی هێڵی سەرەکیی کارەبای گوندەکە .
- رووخانی زۆربەی خانووەکانی گوندەکە.
پارێزگای دهۆک:
زاخۆ:
- بەزاندنی سنوور پانی 40 کیلۆمەتر و قووڵایی 15 کیلۆمەتر لەلایەن تورکیاوە.
- 666 تۆپ و 70 مووشەک ئاراستەی گوندەکان کراون.
- لە 28 ساڵدا 50 کەس کوژراون و دەیانیش بریندار بوون.
- 18 بارەگای تورکیا لە سنووری گوندەکانی زاخۆ دانراون.
- 25 گوندی شارۆچکەی دەرکار تۆپباران کراون.
- 200 جووتیار ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.
- 13 گوندی باتیفا بۆردوومانکراون و 27 گوند چۆڵکراون.
- بەگشتیی 400 خێزان زیانمەند بوون.
ئامێدی:
- چۆڵکردنی 198 گوند لە 348 گوندی قەزاکە.
- 4 کەسی سڤیل شەهید بوون و 28 کەسیش بریندار.
- %80ی گوندەکانی چەمانکێ چۆڵکراون.
- 6 گوندی کانی ماسێ و بەرواری باڵا چۆڵکراون.
- ئاوارەبوونی زیاتر لە 2500 خێزان.
- چۆڵکردنی 85 گوند لە کۆی 92 گوندی شیلادزێ.
- چۆڵکردنی 42 گوندی دێرەلووک لە کۆی 56 گوند.
-.چۆڵکردنی 24 گوندی دینارتە لە کۆی 91 گوند.
-.9 کوژراو و 21 بریندار لە 24 ساڵدا.
پارێزگای هەڵەبجە:
- بەربەستی ئێران لەبەردەم جووتیارانی هەورامان.
- پیسبوونی سەرچاوە ئاوییەکانی ناوچەکە.
لیژنەکانی پەرلەمان چەند راسپاردەیەکیشیان داوەتە پەرلەمان، لەوانە:
- هاوئاهەنگیی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی سنوور.
- راسپاردنی حکومەت بۆ لێکتێگەیشتنی سیاسی لەگەڵ هێزی پارچەکانی دیکەی کوردستان.
- زیادکردنی هێزی پاراستنی سنوور (کوردزمان).
- راسپاردنی حکومەت بۆ دانوستاندنی قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتووان.