روونکردنەوەی ئەوقاف لەبارەی لێدانی گۆرانی لە مزگەتی کۆیە

بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی کۆیە رایگەیاند، لێدانی گۆرانی لە مزگەوتی گەورە، بەھۆی ھەڵەیەکی تەکنیکی بووە (بەئەنقەست نەبووە)، لەگەڵ ئەوەش ئێمە لە ئەوقافی کۆیە دووپاتی دەکەینەوە کە جارێکی دیکە بەھیج جۆرێک رووداوی لەو شێوەیە رووناداتەوە.
ئەمڕۆ گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە کە لە مزگەوتی گەورەی کۆیە بە بڵندگۆ گۆرانی عەرەبی لێدەدرێ. ڤیدیۆیە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی کۆیە ئاماژە بەوە دەکات، داوای لێبووردن لە ھاووڵاتییانی ئازیزمان دەکەین بەھۆی رووداوە نەخوازراوەوە کە دڵگران بووبن، جەخت دەکەینەوە لەپاراستنی پیرۆزی مزگەوت و مینبەر لە قەزاکەمان.

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی کۆیە
ئەمرۆ ھەینی ٢٨ ⁄ ١⁄ ٢٠٢٢ لەمزگەوتی گەورەیی کۆیە، لەکاتی ووتاری ھەینی دەنگێکی نەشاز بۆ چەند چرکەیەک لە بڵند گۆیی مزگەوت ھاتووە، دوای بە دواداچوونی ئەوقافی کۆیەو لقی زانایانی کۆیە بۆمان روونبوویەوە کە ئەو رووداوە بەھۆی ھەڵەیەکی تەکنیکی بووە (بەئەنقەست نەبووە)، لەگەڵ ئەوەش ئێمە لە ئەوقافی کۆیە دووپاتی دەکەینەوە کە جارێکی تر بەھیج جۆرێ رووداوی لەو شێوەیە رووناداتەوە، داوای لێبووردن لەھاوڵاتیانی ئازیزمان دەکەین بەھۆی رووداوە نەخوازراوەوە کە دڵگران بووبن، جەخت دەکەینەوە لەپاراستنی پیرۆزی مزگەوت و مینبەر لەقەزاکەمان خوای گەورە ھەموولایەک سەرفراز بکات
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی کۆیە
٢٨⁄١⁄٢٠٢٢

ھەواڵی زیاتر