ئەمشەو بەفربارین دەستپێدەکاتەوە

به‌ گوێره‌ى نه‌خشه‌كانى ئێستاى كه‌ش و هه‌وا پێشبينى ده‌كرێ ئه‌م شه‌و ئاسمانى هه‌رێم هه‌ورى ته‌واوبێت له‌ گه‌ڵ بارينى نمه‌ بارانى بچڕ بچڕ له‌ سه‌نته‌رى شاره‌كان وه‌ له‌ ناوچه‌ شاخاويه‌كان به‌فر بارين به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌گه‌ريش هه‌يه‌ له‌ دواى نيوه‌ شه‌و به‌فر له‌ سه‌نته‌رى شارى سلێمانى ببارێ.
سبه‌ى ڕۆژي هه‌ينى ئاسمانى ناوه‌ڕاستى هه‌رێم هه‌ور و نيمچه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارينى نمه‌ بارانى بچڕ بچڕ و ئاسمانى ناوچه‌كانى تر هه‌ور ده‌بێت له‌ گه‌ڵ باران بارين (نمه‌ باران بۆ بارانى مام ناوه‌ند) هه‌روه‌ها به‌فر بارين له‌ ناوچه‌ شاخاويه‌كان به‌رده‌وامى ده‌بێت تا نيوه‌ شه‌و ڕۆژي هه‌ينى و پله‌كانى گه‌رما (3-5) نزم ده‌بنه‌وه‌ و ته‌م له‌هه‌ندێ ناوچه‌ دروست ده‌بێت.
تێبينى په‌ستانى هه‌وا له‌ كاتژمێره‌كانى داهاتوو ئه‌گه‌ر هه‌يه‌ به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه‌ بڕوات بۆيه‌ ئه‌گه‌رى ڕوونه‌دان يان به‌ ڕێژه‌يه‌كى كه‌متر ڕوودانى ئه‌و حاله‌تانه‌ى سه‌ره‌وه‌ش له‌ ئارادايه‌

ئه‌مه‌ش بارنى 12 كاتژمێرى ڕابردووى هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانى هه‌رێم
هه‌ولێر 6.0 ملمه
شه‌مامك 0.7 ملم
پيرمام 10.7 ملم
سلێمانى 6.2 ملم
چه‌مچه‌ماڵ 1.8 ملم
دهۆك 12.3 ملم
زاخۆ 4.2 ملم
ئاكرێ 9 ملم
بارزان 0.6 ملم
بازيان 5.0 ملم
ده‌ربه‌نديخان 0.6 ملم
دوكان 1.2 ملم
هه‌ڵه‌بجه‌ 0.2 ملم
خه‌بات 1.0 ملم
مه‌يدان 0.4 ملم
سۆران 12.4 ملم
پێنجوێن 0.2 ملم
ماوه‌ت 7.8 ملم
قه‌ڵأدزێ 8.6ملم
سمێلان 10.8 ملم
مێرگه‌سور 1.8 ملم
سيده‌كان 3.0 ملم
چۆمان 2.4 ملم
كه‌ركووك دڵۆپ دڵۆپ

ھەواڵی زیاتر