کاتی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاریکرا

دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە و رۆژی 7ی شوباتی 2022ی بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دیاریکرد.

رۆژی پێنجشەممە 27ی کانوونی دووەمی 2022، دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە و بڕیاری لەسەر دوو خاڵ دا بەوەی “رۆژی دووشەممە 31ی کانوونی دووەمی 2022 ناوی بەربژێرانی سەرۆککۆمار کە مەرجە یاساییەکانیان تێدا دەستەبەر بووە بڵاودەکرێتەوە، دوای تەواوبوونی رێوشوێنە یاساییەکان بە پشتبەستن بە یاسای حوکمەکانی خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ژمارە 8ی ساڵی 2021”.

هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا کاتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دیاریکراوە و تێیدا هاتووە، “7ی شوباتی 2022 رۆژی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار”.

ھەواڵی زیاتر