سیاسییەکی عەرەب لەسەر مام جەلال هێرشی توند دەکاتە سەر بەرهەم ساڵح

ئەمڕۆ چوارشەممە میسال ئالووسی سیاسەتمەداری ناوداری عێراق رەخنەی توندی لە بەرهەم ساڵح گرت لەبارەی پشت بەستنی بە میلیشیا چەكدارەكان و نووری مالیكی، بۆ هەڵبژاردنەوەی بەسەركۆماری عێراق و پێی گوتووە “لە خەو هەڵسەوە”.

ئالووسی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی “تویتەر” نووسیویەتی “لەخەو هەڵسە فەخامەتی بەرهەم ساڵح، تۆ دەزانی هۆكاری نەخۆشكەوتنی مام جەلال و دواتریش مردنی، ئەو پیاوە بوو كە ئێستا تۆ پشتی پێدەبەستی بۆ ئەوەی هەڵبژێردرێتیەوە بەسەركۆمار”.

میسال ئالووسی لە بەرهەم ساڵحی پرسیوە “ئایا دەزانی ئەو پەرلەمانتارانەی بڕیارە دەنگت پێبدەن، پەرلەمانتارانی میلیشیاكان و حزبەكانیانن، لەگەڵ دەنگی حەفت پەرلەمانتاری سەربەخۆی خزێندراو!”.

لە كۆتاییشدا لێی پرسیوە “ئایا بەڕاستی دەتەوێ ببیت بە ئەسپی تەروادە و سەرۆكی میلیشیا چەكدارییە وەلائییەكان؟”.

ھەواڵی زیاتر