لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وزارەتی پێشمەرگە، لەژێر رۆشنایی یاسای هەموارکراوی خانەنشینی پێشمەرگە و رێنمایی و رێکارە نوێیەکانی خانەنشینی، ژمارەیەک ئەفسەر لە هێزەکانی پێشمەرگە خانەنشین کران.
لەمبارەیەوە، لیوا روکن هۆشمەند جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، رایگەیاند: بە دەرچوونی فەرمانی ژمارە ٨٠٨ی ئەنجومەنی وەزیران، لەبەرواری ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، ٨٠٨ ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە خانەنشین کران، ئەمەش دەبێتە دەرفەتێک بۆ هاتنە پێشەوەی کۆمەڵێک ئەفسەری گەنج و وزەیەکی نوێ دەداتەوە بە هێزەکانی پێشمەرگە.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر