بارەگای بارزانی رایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 25ـی كانوونی دووەمی 2022 سەرۆك مەسعود بارزانی و سەید موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەڕێی تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكان ئەنجامدا.هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لە پێویستیی هەماهەنگی و لەیەكنزیكبوونەوەی پێكهاتەكان، بەمەبەستی بەدیهێنانی بەرژەوەندیی عێراق كرایەوە.
هەروەها نوسینگەی ڕاگەیاندنی موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، سەرۆک بارزانی و موقتەدا سەدر دوا پەرەسەندنە سیاسییەکانی عێراقیان تاوتوێکردووە.
نووسینگەی سەدر رایگەیاند، کە سەرۆک بارزانی و موقتەدا سەدر گرنگیی یەکخستنی ریزی نیشتمانیان بۆ خزمەتی بەرژەوەندی عێراق و گەلەکەی لە قۆناخی ئێستا کردووە