بڕیاری ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ویلائی وەستاندنی كاتیی كاری دەستەی هەڵبژێردراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و، بە یاسایی و دەستووریزانینی دانیشتنی یەكەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارێكی لە شوێن خۆی و ئیجابی بوو. ئەو بڕیارە دەبێتە هۆی خێراتر بوونی هەنگاوە دەستوورییەكان و یارمەتیدەری پڕۆسەی سیاسیی عێراق دەبێت بۆ ئەوەی لەسەر ڕێڕەوی سرووشتی و دروستی خۆی بڕوات.
مەحموود محەمەد
گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٥ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢