لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار پارتی وەڵامی یەکێتی دایەوە

پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی داوەتەوە و ڕایگەیاندوە، ئەگەر ئەوان سوربن لەسەر کاندیدکردنی بەرهەم ساڵح، بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، پارتیش کاندیدی دەبێ.
زانیویەتی، کە تا ئێستا، پارتی ئامادە نییە بەرهەم ساڵح وەکو کاندیدی کورد قبوڵ بکات و داوای لە یەکێتی کردووە بیگۆڕن بۆ کەسێکی تر.
پارتی ئەوەشی بە یەکێتی وتووە، کە کاندیدەکەی ئەوان بەهێزەو دەنگی پێویست دەهێنێت.

ھەواڵی زیاتر