بكوژی پشیلەی(كاڕاكاڵ)به بڕی(١،٠٠٠،٠٠٠)یەك ملیۆن دیناری عیراقی سزادەدرێت.
دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٢٠٢٢/١/٩) لەدڕێژەی کاروچاڵاکییەکانی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر دوای بڵاوبوونەوەی وێنەیەك له تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك وە ئاگادار كراینەوەلەلایەن ڕێکخراوێکی ژینگەیی،وەك كاری ھەمیشەیمان نوێنەری یاسایی فەرمانگەكەمان به دواداچونی کرد بۆ كەیسەكە و سەردانی ناحیەی کەڵەكی كرد و سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبار تۆمار كرا لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خەبات.
بەمەبەستی وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی لەدژی ئەو کەسەی کە هەڵسابوو بەکوشتنی پشیلەیەکی کێوی له جۆری(کاڕاکاڵ)، كە راوكردنیان قەدەغەیە چونكە ئاژەڵی کێوی سامانێکی سروشتی و نیشتیمانیە وە ڕاوکردنیان یان کوشتنیان دەچێتە چوارچێوەی تاوانی ژینگەیی به یاسا ڕێکخراوە و کەسی ڕاوچی یان سەرپێچی کار سزاده درێت به (حبس )کردن یان سزای پێبژاردن پاڵپشت بەپێی جێبەجێ كردنی ڕێنمای ژماره (١)ی ساڵی (٢٠١٥)ی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی ھەرێم،کە تایبەتە بە ڕاوکردن و پاراستنی ئاژەڵی کێویی و باڵندەکان کە سزای ڕاوکردن یان کوشتنی ئەم جۆره ئاژەڵە دیاری کراوە کە بڕەکەی(١،٠٠٠،٠٠٠)یەك ملیۆن دیناری عیراقییە، بۆیە داوا لەھاوڵاتیانی خۆشەویست دەكەین خۆیان بەدوور بگرن لە کوشتن و ڕاوکردنی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی بۆ مەبەستی پاراستنی ھاوسەنگی ژینگە..