سۆران عومەر داوای لێبوردن دەكات
سوران عومەر، ئەندامی دەستلەكار كێشاوەی پەرلەمانی كوردستان، دوای ئەوەی ئەمڕۆ دەستلەكار كێشانەوەكەی لە لایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پەسەند كرا، پەیامێكی بڵاو كردەوە دەڵێت: سوپاسی گەلی كوردستان دەكەم كە متمانەیان بە من كرد ببمە ئەندامی پەرلەمان
سۆران عومەر دەشڵێت: داوای لێبوردن لە خەڵكی كوردستان دەكەم ئەگەر لە ئاست دەنگەكانیاندا نەبووم و نەمتوانیبێت كارێكی زۆر باش بۆ خەڵكی بكەم و بەدوایی هەموو پرسێكی گرنگدا بچم.
دەقی پەیامەكەی یۆران عومەر
بۆ خەڵکی کوردستان
سوپاس بۆ متمانەتان لە دوو خولی پەرلەمانی، تا ئێرە لەو ئەرکەبووم، ئەوەی توانیبێتم کردومە، ئەوەی نەمکردبێ لەتوانامدا نەبووە، منەتم بە مەترسیەکان نەبوە، بمبورن ئەگەر وەک خۆی نەمتوانیبێ نوێنەرایەتیتان بکەم یان لەھەڵوێستێک نەمپێکابێ، سوپاس بۆ پشتیوانیتان لەھەموو وێستگەکان، ھەمیشە قەرزاری لوتف و پێزانینەکانتانم، تا بمێنم لەبەرەی خەڵک و ستەملێکراوم دژی ستەم و نادادی، ژیانیش ھەڵوێستە پلەو پۆست کاتیەو گەر بۆ خزمەتکردنی خەڵک نەبێ پێی ناشیرین دەبی، سوپاسی خودا دەکەم گەرتوانیبێتم لەئەرکی پەرلەمانیم جێی ڕەزامەندی پەروەردگارو دەنگدەران بوبم.
دڵسۆزتان
سۆران عومەر