دەستلەكار كێشانەوەی سۆران عومەر پەسەند كرا
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەڕلەمانی كوردستاندا، بەزۆرینەی دەنگی پەڕلەمانتاران، دەستلەكاركێشانەوەی سۆران عومەر ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە فڕاكسیۆنی كۆمەڵ پەسەند كرا.
ئەمڕۆ بە ئامەدەبوونی بەشێك لە وەزیرەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و تەواوی فڕاكسیۆنەكان دانیشتنی پەڕلەمانی كوردستان بۆ چەند پرسێك بەڕێوە چوو
پێشتر لە بەدواداچونێكدا تۆڕی میدیای بالكێش، بڵاویكردبەوە كە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەڕلەمانی كوردستاندا دەستلەكاركێشانەوەی سۆران عومەر پەسەند دەكرێت.