كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان بەردەوامە

پەڕلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی تەواوی فراكسیۆنەكان لە كۆبونەوەدان و گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێك دەكەن و چەند وەزیرێك لە دانیشتنەكەدا بەشداریی دەكەن.

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان بە باڵكێشی ڕاگەیاند: لە كۆبونەوەكەدا باس لە پرسی دۆخی هەرێمی كوردستان و كارنامەی وەزیرەكان و كار و بەرنامەی حكومەت دەكرێت.

لە دانیشتنەكەی پەرلەماندا هەریەكە لە وەزیرەكانی (ناوخۆ، پێشمه‌رگه، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانووستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ته‌ندروستی، دارایی و ئابوری، پلاندانان، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ئامادەدەبن.

ھەواڵی زیاتر