ڕوونکردنەوەیەک لە مەلا بەختیارەوە

مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ره‌تیكرده‌وه‌، ئه‌مساڵ به‌شداری هیچ مه‌راسیمێكی یادكردنه‌وه‌ی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كردبێت.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مه‌لا به‌ختیار له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، نووسیویه‌تی: “بۆ ئەمساڵی یادی تیرۆرکردنی سەردار قاسم سلێمانی، مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵاو بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتیمانی، هیچ دیدارو لێدوانێکی رۆژنامەوانی نەبووە”.

ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ دێت، رۆژی 3ی ئه‌م مانگه‌ په‌یجی فه‌رمی كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌ شاری سلێمانی وته‌یه‌كی مه‌لا به‌ختیاریان به‌ پۆسته‌ر بڵاوكردبوویه‌وه‌، كه‌ تێیدا وتبووی: شه‌هید قاسم سوله‌یمانی قه‌ڵای پته‌وی پشتگیریكردن بوو له‌ پێشمه‌رگه‌.

ھەواڵی زیاتر