بڕی 250 ملیۆن دینار وەک منحە بۆ پارێزگای ھەڵەبجە خەرج دەکرێت
لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی ( ٢٥٠,٠٠٠,٠٠٠ ) ملیۆن دینار وەک بەخشین (منحە) بۆ پارێزگای ھەڵەبجە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١