ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی تووشی شێرپەنجە بووە

ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى تووشى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ ده‌بێت


جوان ئیحسان، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان به‌هۆى تووشبوونى به‌ نه‌خۆشى شێر په‌نجه‌ دوو له‌ ئه‌ندامه‌كانى له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌بڕدرێته‌وه‌.
به‌پێى زانیارییه‌كان، له‌ ماوه‌ى ساڵانى رابردوو، جوان ئیحسان، سه‌رۆكى پێشووى فراكسیۆنى یه‌كێتیى له‌ په‌رله‌مانى عێراق و ئه‌ندامى ئێستاى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى تووشى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك بوو، له‌ دواى ته‌شه‌نه‌كردنى نه‌خۆشییه‌كه‌ى له‌ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوو له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌ستێكى بڕاوه‌ته‌وه‌.
جوان ئیحسان، مانگى رابردوو به‌ فه‌رمانى بافڵ تاڵه‌بانى و مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى وه‌ك ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و حزبه‌ ده‌ستنیشانكرا.

جوان ئیحسان

سەرچاوە

بوار نیوز

ھەواڵی زیاتر