ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و ژمارەیەک وەزیری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبونەوەکەدا ئامادەدەبن و لەبارەی دۆخی ناوچە سنورییەكان و ناوچە كوردستانییەكان و دۆخی دارایی ھەرێمی كوردستان و چەند پرسیكی دیكە كۆدەبێتەوە.
ئەم كۆبونەوەیە لە كاتێكدایە بڕیاربوو دوێنێ یەكشەممە پەرلەمان كۆببێتەوە ، بەڵام کۆبونەوەکە بۆ ئەمڕۆ دواخرا، و تەواوی فراكسیۆنە كوردیەكانیش لە كۆبونەوەكەدا بەشدار دەبن.
وا بڕیارە هەریەكە لە وەزیریی (ناوخۆ، پێشمه‌رگه، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانووستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ته‌ندروستی، دارایی و ئابوری، پلاندانان، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ئامادەدەبن.