ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕای گشتی:
سه‌باره‌ت به هه‌واڵی ئازادكردنی تۆمه‌تبارانی كێشه‌ی یه‌كێك له خوێندنگه‌كانی ناو شاری سلێمانی كه له لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانیه‌وه ده‌ستگیركران و پاش ڕاگرتنیان به پێ ی مادده‌ی ( ٤١٣ ) له یاسای سزادان و دواتر له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌ڕێز داد‌وه‌ر ئازادكران به بارمته‌ی یاسایی .
به‌ڵام بۆ ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباران سه‌ربازن و به‌جل و به‌رگ و چه‌كی سه‌ربازیه‌وه هه‌ستاون به هه‌ڵكوتانه سه‌ر خوێندنگه‌یه‌ك و لێدانی خوێندكارێك و باوكی خوێندكاره‌كه , له ئێستادا ئه‌و تۆمه‌تبارانه له‌سه‌ر فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی لێكۆڵینه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه /فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ( ٧٠ ) له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی به ڕاگیراوی ماونه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی ڕاده‌ست كردنیان به یه‌كه‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانی ( ٧٠ ) و ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه و سزادانیان به پێ ی یاسای سه‌ربازی .
بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆی به‌كار نه‌هێنێت .