پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، چوار لێژنەیان بۆ نووسینەوەی ڕێکەوتنێکی نوێی ستراتیژی پێکھێنا.
بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، لێژنەکان چوار کاری جیاوازیان دەبێ، لێژنەی یەکەم: بۆ دەستوور و ھەڵبژاردن. لێژنەی دووەم: بۆ پێکھێنانی حکومەتی عێراق، لێژنەی سێیەم: بۆ راگەیاندن و لێژنەی چوارەمیش بۆ نووسینەوەی ڕێککەوتنێکی نوێی ستراتیژی.
باڵکێش زانیویەتی؛ بیرۆکەی ڕێککەوتنی ستراتیژی نوێ، لە نێوان ھەردوولا، دوای کۆبوونەوەکەی سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی ھاتۆتە ئاراوە و کاری لەسەر دەکرێت.
لێژنەکانی پارتی و یەکێتی بە ئاراستەی جیاواز کارەکانیان دەکەن و دواتریش پاکێجێکی ھاوبەش بۆ واژۆکردن ئامادە دەکەن.