سەری بڵند.. کردنەوەی گرێ کوێرەکان لە قۆناغە سەخت و دژوارەکان
سەری بڵند… ناوەندی سیاسی، سەربازی و یەکلاکردنەوە و کردنەوەی گرێکوێرەکان لە قۆناغە سەخت و دژوارەکان، مەرجەعێکی واقیعیانە بە خەبات و تێکۆشان بۆ بڕیاردان لەسەر پرسە ئاڵۆزەکانی عێڕاق و ناوچەکەو ھەرێمی کوردستان.
بارەگای بارزانی؛ ئەو ساباتە مێژوویەیە کە بۆتە سایەو سێبەری ھەموو نەتەوەو پێکھاتە و مەزھەب و ئایینە جیاوازەکان.
ھەمووان رووی تێدەکەن یار و نەیار .. تەباو نا تەبا ئەوانەی ململانێیانکرد رۆژگار بۆی سەلماندن کە رێگای پیرمام ؛
تەخت و رۆشنە بۆ دۆستەکانی
سەخت و قەڵایە بۆ نەیارەکانی
ڕێباز حەملان – یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت