یونس ڕاوی: خودا منداڵی 10 مانگە ناخنکێنێت
یونس ڕاوی: خودا منداڵی 10 مانگە ناخنکێنێت، پاکتر و بێگەردتر و گەورەترە لەوەی شەڕ و نەهامەتی و ستەم بەسەر مرۆڤ بسەپێنێت.
لافاو و بوڕکان و بومەلەرزە و باران.. تاد، کۆمەڵێک دیاردەی سروشتین، لە خولگەیەکی قانونی گەردوون کار دەکەن، لێ دواجا زانست بەسەریانەوە زاڵ دەبێت و ئەو نهێنییانەی کە بۆ هەزارەها ساڵ جێگای ترس و دڵەراوکێ بوون ئاشکرایان دەکات، هەر بۆیەیش پێشتر پێشبینی وپێشگۆیی رووداوەکان دەکات.
خودا پاکتر و بێگەردتر و گەورەترە لەوەی شەڕ و نەهامەتی و ستەم بەسەر مرۆڤ بسەپێنێت، ئەوە مرۆڤەکانن کەمتەرخەم و بەدکار و گەندەڵن لە راست پیشە و ئەرکەکانیان، ئیدی سەرەنجام کارەساتگەلی دڵتەزێنی لێدەکەوێتەوە.