پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، ژن و مێردێك به تۆمه‌تی دزینی جانتا و پاره و مۆبایلی ئافره‌تان، له‌لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه ده‌ستگیر كراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21/12/2021، پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی خەبات، ئافرەتێک و هاوسەرەکەیان بە ناوی (س. ب. م) و (د. ح. م) دەستگیر کرد، کە لە قەزای خەبات هەڵدەستان بە دزینی جانتای ئافرەتان و بردنی پارەی ناو جانتاکان لەگەڵ مۆبایل.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه: تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوه، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیران.