حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی سەری ساڵی راگەیاند کە لە رۆژی 25-12-2021 تاوەکو 1-1-2022ـە و رۆژی یەکشەممە 2-1-2022 دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.
لە راگەیەنراوێکدا، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا لەبارەی پشووەکە هاتووە، لە سەرجەم دامودەزگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومییەوە پشووی فەرمی دەبێت. پشووەکە لەکاتێکدایە لە پارێزگای هەولێر وەکو ئومێد خۆشناو، پارێزگاری شارەکە ئاماژەی پێکرد، “بۆ رێزگرتن لە قوربانییانی لافاوەکە و شەهیدانی پێشمەرگە ئاهەنگی سەری ساڵ ناگێڕین”، پارێزگای دهۆکیش دوای ئەوە و لە رۆژی دووشەممە بە فەرمی رایگەیاند، “بەهۆی دۆخی هەولێرەوە” ئاهەنگی سەری ساڵ ناگێڕن.