بەڕێوبەری ناحیەی دارەتوو: داوا دەکەین خەڵک ھۆشیاربن و نەخەون

کاروان عارف، بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو ڕایگەیاند، لەسەر راسپاردەی ناوەندی هاوبەشی هامائاهەنگیی قەیرانەکان، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر دەستمان کردووە بە گواستنەوەی ئەو خێزانانەی هەینی رابردوو ماڵەکانیان بەر لافاو کەوتن”.

وتیشی: تاوەکو ئێستا 12 خێزان کە لە 59 کەس پێکدێن گواستراونەتەوە چەند هۆتێلێک لە نێو شاری هەولێر و “هەر خێزانێک دەیەوێت ماڵەکەی چۆڵ بکات، ئامادەین بیان گوازینەوە”

بەڕێوبەری ناحیەی دارەتوو داوا لە دانیشتووانی ناحیەکە دەکا هۆشیار بن و نەخەون، چونکە تاوەکو کاتژمێر دووی شەویش مەترسیی روودانی لافاو هەیە، داواش دەکەم ئەوانەی خانووەکانیان دوو نهۆمە، لە نهۆمی دووەمی خانووەکانیان بخەون.

ھەواڵی زیاتر