باڵاترین 10 بودجەی هێزی بەرگری بۆ ساڵی 2021 لە جیهاندا

پێگەی “Global Fire Power”ی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا باڵاترین 10 بودجەی هێزی بەرگری لە جیهاندا بۆ ساڵی 2021 بڵاوکردەوە.

یەکەم: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەپێی بودجەی بەرگری ساڵی 2021 ئەمریکا 740 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بۆ بواری بەرگری تەرخان کردووە و لە پلەی یەکەم دێت لەسەر ئاستی جیهان.
دووەم: چین لە پلەی دووەم بە بودجەیەکی بەرگری کە دەگاتە 178 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار.
سێیەم: هیندستان، بودجەی بەرگری هیندستان لە ساڵی 2021 گەیشتە 73 ملیار و 650 ملیۆن دۆلار.
چوارەم: ئەڵمانیا، بودجەی بەرگرییەکەی گەیشتە 57 ملیار و 430 ملیۆن دۆلار.
پێنجەم: شانشینی یەکگرتوو، بودجەی بەرگرییەکەی گەیشتە 56 ملیار و 42 ملیۆن دۆلار.
شەشەم: ژاپۆن، 51 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار.
حەوتەم: سعوودیە، 48 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.
هەشتەم: کۆریای باشوور، 48 ملیار دۆلار.
نۆیەم: فەڕەنسا، 47 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار.
دەیەم: ئوسترالیا، 42 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار.

پەیجی دژە تیرۆر

ھەواڵی زیاتر